پێشانگای CeBIT: ساڵانە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گەورەترین پێشانگای تەكنیكی جیهانی لە بواری كۆمپیوتەر و پەیوەندییەكان ڕێكدەخرێت. ئەمساڵیش ئەم پێشانگایە لە ڕۆژانی ١٠/٣ دەكرێتەوە و تاكوو ١٦/٣ بەردەوام دەبێت. شایەنی باسە، CeBIT لەگەڵ خۆیدا هەمە چەشن بەرهەمی نوێی كۆمپیوتەر و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و ئامێری دیجیتاڵ بە گشتی دەخاتە بازاڕەوە. پێشانگای CeBIT ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر لە نیو ملیۆن سەردانكەری هەبوو، ئەمساڵیش وا چاوەڕوان دەكرێت ڕێژەیەكی زیاتر سەردانی بكات، چونكوو ژمارەی كۆمپانیا بەشدارەكان زیادی كردووە لە ٦١٠٩ ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٦٢٧٠ ساڵی ٢٠٠٥. لەم پێشانگایەدا هاوشانی نمایشكردن و ڕیكڵام بۆ بەرهەمی نوێ، چەندین سیمینار و كۆبوونەوەی زانستی تیا ئەنجام دەدرێت، لیستی ڕووداو و كردارەكان لە لاپەڕەی سەرەكی پێشانگاكەدا دەخوێنیتەوە. شوێن و هۆڵەكانی پێشانگاكە بەگوێرەی بوار سەرچاوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ڤیدیۆی 3G iphone ببینه چۆن ده‌شکێت له تاقیکردنه‌وه‌دا.
PC World مۆبایلی 3G Iphone تاقیده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام شوختێکی زۆری تێده‌که‌وێت و به‌که‌ڵک نامێنێت ، بۆیه ئاگاداربن له گه‌ڵ کلیل و پاره‌ی وورده له‌گیرفاندا ده‌یمه‌نێن.
وه‌شانی نوێی Spybot - Search & Destroy 1.6
پرۆگرامێکی خۆڕایی و سه‌رکه‌وتوی دژه سیخوڕه و کۆمپیوته‌رکه‌ت پاک ده‌کاته‌وه له‌هه‌موو جۆره Spyware , Adware , Malware وه کرمه‌کانیتر
١ملیۆن Iphone 3G فرۆشراوه
" Steve Jobs " ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای " Apple " ڕایگه‌یاند که‌وا ١ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن فرۆشراوه له‌ماوه‌ی ٣ رۆژدا ، به‌ڵام وه‌شانی یه‌که‌م ٦ ملیۆنی لێفرۆشراوه هه‌رچه‌ند پشتگیری 3G ی
windows XP SP3 Auto Update
بریار بووئه‌م ئێواره‌یه کاتژمیر ٧به‌کاتی ئه‌وروپا SP3 به‌شێوه‌ی خۆکار دابه‌زێت ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی Sp3 یان ناوێت ، ده‌توانن Windows Service Pack Blocker Tool Kit دابگرن بۆ به‌ربه‌ستکردنی.
|
| |
|