خوودی چاپکردن ووشەی نهێنیە: لێکۆڵەرەوەکانی زانکۆکانی لویزیانا تێک و پێنسیلڤانیا ستەیت ئەڵێن هەرچۆن ڕەنگی چاوو شێوازی قسەکردن تایبەتە بەخۆت بەهەمان شێواز چاپکردنیش لەسەر تەختەکلیلیش تاکو تایبەتە بەخۆت بۆیە ئەکرێ وەک ووشەی نهێنی بەکار بهێنرێت.
ئەو لێکۆڵەرەوانە ئەڵێن: تەماشای کاتی نێوان دوگمەکان و وە کاتی خایەنراو بۆ داگرتنی دووگمەیەک ئەکەن.
ئەم دۆزینەوەیە بۆی هەیە ببێت بەسەرچاوەی یەکەمی ماددی لویزیانا تەک بەوەی کە گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای BioPassword Inc.دا ئیمزا کردووە بۆ بەکار هێنانی ئەم تەکنۆلۆجیایە.
لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمپانیاکە ئەڵێ پێ ناچێ ئەمە تاکە کارێک بێت بۆ ئاسایش بەڵکوو لەگەڵ پێوانەی دیکەدا بەکار بهێنرێت بۆ پاراستن و ئاسایش.
سەرچاوه