داتا بەخێرایی تیشک: ئاشکرایە یەک لە گرفتەکانی لەچاو ئەوەی چاوەڕوانی لێ دەکرێت، خاوی و ناکارایی ئاست بەرزی کۆمپیوتەر ئەگەڕێتەوە بۆ ڕدەی خێرایی گواستنەوەو جێگۆڕکێ پێکردنی داتا لەسەر پارچەکان.
کۆمپانیای ئینتێڵ ئەو لێکۆڵینەوانەی ئاشکراکرد بۆ هەوڵدان تا بتوانرێت داتا بەخێرایی تیشک لەسەر پارچەکان جێگۆڕکێ پێ بکرێت.
زاناکان لە ئینتێڵ توانیان زاڵ بن بەسەر ئەو ئاستەنگەی پێشتر هەبوو کە ڕێگر بوو لەوەی سلیکۆن (ئەو نیمچە گەیەنەرەی کۆمپوتەری لە قەبارەی ژوور ئاساوە کرد بە لاپتۆپ و بچوکتریش) تا تیشکی لێزەر دروست بکات و گەورەی بکات (ئەمپلیفای)
ئەم دۆزینەوەیەوه گەورەیە ئەکرێ کار ئاسانی بکات بۆ بەستنەوەی تۆڕی داتا لەڕێگای هەندێ پارچەوە کە توانای ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەبێت.
لێکۆڵێنەرەوەکانی ئینتێڵ ئەڵێن ئەو بەرهەمانەی ئەم دۆزینەوە گەورەیە بەکار بهێنێت پێ دەچێت لە کۆتایی ئەم دەیەیەدا (10 ساڵ) بکەوێتە بازاڕەوە.
زانياری زياتر