تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وریای مۆبایلەکەت بە!

amir

Amir

بڵاوکراوەتەوە

2005/02/07

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

تەلەفۆنی مۆبایلیش وەک کۆمپیوتەرە کەسییەکان دەکەوێتە بەر هێرشی ڤایرۆس و هەروەها هەکەرەکانیش. کەواتە پێویستە تۆش مۆبایلەکەت لەم جۆرە هێرشانە بپارێزیت.

بە پێی دواترین دەنگوباسەکان، هەکەرەکان تەلەفۆنە دەستییەکانیان کردوە بە نیشانەی هێرشەکانیان.

کاتێک ئەم مۆبایلانە دەکەونە بەر هێرشی ڤایرۆس و هەکەرەکان، ڕۆژژمێر، پێڕستی پێوەندییەکان و زانیاریگەلی تری گرنگیان تێکدەچێت. هەروەها هەکەرەکان بە دەستکاریکردنی مۆبایلەکان، تەنانەت دەتوانن بەنهێنی‌ گوێ لە گفتوگۆی بە‌کارهێنەران بگرن و لە چەندبارەکردنەوەی ئەم کارە زانیاریگەلی گرنگ بە دەست بهێنن تاوەکوو لەم ڕێگەیەوە بە بەدەستهێنانی ڕازگەلی ئاسایشی، زانیاریی کۆمپانیا و ڕێکخراوە گەورەکان بە دەست بخەن.

شایانی باسه، جۆرە ڤایرۆسێک که بەم دوایییە ناسراوە و ئامێری زۆر لە بەکارهێنەرانی داوەتە بەر هێرش، لە ڕێگەی هەواوە دەچێتە ناو مۆبایلەکانەوە و بەتەواوی ئامێرەکە لە کار دەخا. بۆیە ڕێکخراوە ئاسایشییەکان سەبارەت بەمە بەکارهێنەرانیان هەتەرانە وریا کردۆتەوە.

سەرچاوە