شەیتان پەلەی کرد چاوێکی کوێر کرد: مایکرۆسۆفت چەن هەفتەیەک لەمەوبەر و بۆ ئەوەی لە بازاڕی ئەنتی سپای-وێیەر دوانەکەوێت بەرنامەیەکی خستە بەردەم بەکارهێنەران و زیاتر لە 6 ملیۆن جار داگیرا. بەڵام ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە ئەو ترۆجانە بدۆزێتەوە کە هەوڵی کوژانەوەی بەرنامەکە ئەدات.
یەک ە بەرێوەبەرەکانی ئاسایش لە مایکرۆسۆفت ووتویەتی: ئەو بەرنامە چەپەڵەی کە بە ترۆجانی بانکاش-ئەی ناو ئەبرێت بە شێوازی پاشکۆی ئیمەیڵ نێردرابوو.
مایکرۆسۆت لەو باوەڕەدا نیە بەرنامەکە هێندا بڵاو بووبێتەوەو ئامۆژگاری بەکارهینەرانی بە سوود وەرگرتن لە دژە-ڤایرۆس کرد.
بەرنامه چەپەڵەکە هەوڵ ئەوە ئەدات ئەنتی-سپای وێیەرەکەی مایکرۆسۆت ناچالاک بکات یان بسڕێتەوە وە ئاگاداریەکان کە ئەیەوێت بیدا بە بەکارهێنەر سەرکوت بکات.
کوردئایتی گرووپیش هەمیشە لەگەڵ سەرچاوەی ئەم هەواڵەدایە کە بۆ سەلامەت بوون لە نێت دا پێیویستە:
1. بەرنامەیەکی باشی ئەنتی ڤایرۆست هەبێت
2. هەمیشە ئەپدەیتی بکەیت و چالاک ڕایگریت
3. ئاگرە دیوارێکی کەسی بەکاربێنە
4.هەمیشە ویندۆزەکەت (گەر وێندۆزە) ئەپدەیتی بکە بۆ سەلامەتی لە دڕاوی و ناتەواوی
5. هیچ ئیمەیڵێک کە نایناسی یان گومانی لێ ئەکەیت مەیکەرەوە
6. بە هیچ شێوەیەک کلیک لەسەر پاشکۆی مەیڵیک مەکە کە چاوەڕێی نەبووبیت
زانياری زياتر