جیهانی کوردۆ: جێگای خۆیەتی وەک سایتێکی چاودێر بەسەر چالاکیە چالاکەکانی سایتە کوردیەکان و ئەو سایتانەش کورد بەرێوەیان ئەبەن،کوردئایتی جار بەجار ئەو کەس و سایتانە بە ئێوە بناسێنێت. من تا چەن چرکەیەک پێش ئێستا دڵنیا نەبووم کە ئەم چاوپێکەوتنەتان بە دڵ ئەبێت یان نا بەڵام پاش ئەوەی کە
جیهانی کوردۆ لە
نیوز نایتی بی بی سی باسکرا وابزانم جێگای خۆیەتی ئێوەش ئەو گەنجە بناسن و بەو هیوایەی چەن کەسێکی تر لە ئێوەی خۆشەویست قۆڵ هەڵماڵن تا دەنگمان ببیرسترێت، پێم خۆشە ئەوەش بڵێم، کە چاوپێکەوتن بە ئیمەیڵ زۆر ساردترە لە چاوبەچاو!
فەرموون:
چۆن پێت خۆشە خۆت بناسێنی و کورتەیەکی ژیانت لە کوردستان و دەرەوە(لایەنی کەم کارت چیە)
پێشەکی زۆر سوپاست ئەکەم کاک هیوا بۆ ئەم دیمانەیە. کوردۆ وەکو تاکتە کەسێک بونی نیە. من سەرەتا نازناوی کوردۆم هەڵبژارد لەبەرئەوەی کوردۆ واتە هەموو مرۆڤیکی کوردستان پەروەر. دەتوانم بڵێم کوردۆ تەمەنی لە بیستەکاندایە و لە دڵی هەموو کوردستانپەروەرێکدا دەژی.
بڵاگ بە گشتی و لای تۆ بەتایبەت چیە؟
بلۆگ یان بڵاگ، بە واتای وێب لۆگ بە ئینگلیزی کە بە کوردیەکەی ئەتوانین بڵێنن نووسراوەی سەر نێت (بە گشتی شێوازی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا گۆڕی) لەبەر ئەوەی هەموو کەسێک ئەتوانێت ببێت بە بڵۆگنوس و پێویستیش ناکا زانیاری تایبتە سەبارەت بە خۆت بدەیت. بەلای کوردۆوە بلۆگ مانای ئەوەیە کە بتوانم دەنگی ئازادی خوازی خەڵکی کوردستان بە جیهان بگەیەنم بە شێوازێکی تازە. کەی دەستت پێکرد و بیرۆکەکەی چۆن سەری هەڵدا؟ بەلای منەوە وشەی بلۆگ تازە نامۆ بو تا ساڵی 2003 کە جەنگی عێراق هەڵگیرسا. یەکەم بلۆگ کە توانی ڕوی ڕۆژنامەنووسی بگۆڕێ بلۆگەکەی سەلام پاکس بو کە لاوەێکی عەرەبی خەڵکی بەغدا بوو. ئەم لاوە لە ڕۆژەکانی پێش جەنگەکەی عێراقدا لە بلۆگەکەی دا باسی خواستی خەڵکی عیراقی دەکرد. میدیاکانی جیهان تایبەتمەندیەکی زۆریان دا بە بلۆگەکەی سەلام پاکس لەبەر ئەوە ئەو بلۆگە تاکە دەنگ بو کە داهاتە دەرەوەی عێراق بەبێ مۆنیتەر کردن. لە پێش شەڕەکەدا چەن جارێک هەوڵم دا کە بلۆگ بنوسم بەڵام بەداخەوە سەری نەگرت. ئەوەبو مانگی نۆی 2003 بەبۆنەی چەن بلۆگێکی کوردیەوە توانیم بەتەواوی ئاشنای بلۆگ ببم و ئەوا ماوەی ساڵێکە من بڵۆگنوسم.
پرۆژەی گووگڵ.بۆمپ.تورکیا بە کورتی چی بوو ئامانجەکانی پێکا یان نا؟
پرۆژەی گووگڵ بۆمب تورکیا ناوەکەیمان گۆڕی بۆ (گووگڵ بۆمب باکوری عێراق). ئەوەی ڕاستی بێت پرۆژەکە هێشتا تەواو نەبووە بەڵام تا ئێستا باش دەڕوات. تا ئێستا پرۆژەکەمان بە ئاشکرا را نەگەیاندووە و نیازمان هەیە بۆ نەورۆز بیکەین بە دیاری بۆ گەلی کوردستان. ئێستا ئەگەر لە گووگڵ بنووسی
northerniraq و بگەڕێیت دەتبات بۆ ماڵپەڕێک کە پێت دەڵێت (شتێک نیە بە ناوی باکوری عێراق بێت، کوردستان تاقی بکەرەوە)
کەس هەیە لە پشت جیهانی کوردۆوە؟
لە خۆم زیاتر کەسی تری لە پشتەوە نیە.
حاڵی حازر جیهانی کوردۆ سەرقاڵی چیە؟ (مەبەست ئامانجی گشتی لەپشت کاری ئێستایەوە، دیارە تۆش ئەگرێتەوە)پلانی داهاتووت چییە؟
پلانی کوردۆ ، ئەوەی بتوانم زۆترین مرۆڤی کوردستانپەروەر ببن بە بلۆگنووس و خواستی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان بە جیهان بناسێنن. بە خۆشحاڵیەوە ئێستا بلۆگنوسی کورد کە بە زمانی ئینگلیزی دەنووسن لە زۆربوندایە. بەڕاستی سەرسام بووم کە سێ ژنی
فەرەنسی، و
ئەمەریکی و
جولەکه بە پەرۆشێکی زۆرەوە لەسەر داواکردنی مافەکانی کورد دەنوسن لە بلۆگەکانیاندا و ئێستاش ئەندامن لە (
یەکێتی بلۆگنوسانی کوردستان)دا.
پێت وایە من وەک کەسێکی سادە بتوانم دەنگێک درووستکەم لەڕێگای بڵاگچێتییەوە؟
بەڵێ هەموو کەسێک ئەگەر خواستی لێبێت دەتوانێت. ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکانی گرنگییەکی زۆر ئەدەن بە بلۆگ، چونکە ئەوان واهەست ئەکەن کە میدیاکانیان بە تەواوەتی هەواڵەکان ناگوێزنەوە لە عێراقەوە. بەڵام بلۆگنوسان پێویستیان بە پشتگیری سایتە کوردیەکانە بۆ زیاتر ناساندنیان بە جیهان. بەڵام بەداخەوە سایتە کوردیەکان (سایتی کوردنێت ی لێدەرچێت) هیچیان پشتگیریان نەکردوین و بەڵکو هەندێکیان دژایەتیشمان ئەکەن.
کاتەکانت لە نێت چۆن بەسەر ئەبەی؟ بە ناو بردنی هەندێ لەو شوێنانەی بەردەوام سەردانی ئەکەییت.
لەسەر نێت زیاتر ماڵپەڕە کوردیەکان وەکو هاوڵاتی، ئاسۆ، کوردستان نێت، کوردنێت و کوردئایتیگرووپ و چەن سایتێکی تر دەخوێنمەوە و سەردانی بلۆگە کوردیەکان و چەن بلۆگێکی عێراقی و ئەمریکی ئەکەم.
ئاشنای بە بڵاگی کوردی؟ لە کام ئاستدا ئەیبینی؟ پێت وایە بەچی پێشتر ئەکەوێت؟
ئەگەر بلۆگی کوردی مەبەست بە کوردی نوسین بێت بەڵێ ئاشنام پێی. بلۆگەکان لە ئاستێکی زۆر زۆر باشدان بەڵام لەبەر ئەوەی خوێنەریان کەمە زۆربەی بلۆگنووسەکان پاش ماوەیەک واز دێنن. ئەمەش چەن هۆیەکی هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئینتەنێت لەناو کورستاندا لە هەمو ماڵێکدا نیە، خوێنەری کوردیش کەمن. بەڵام ئەگەر ئەم بلۆگنوسانە بە زمانی ئینگلیزی بنوسن، کە ئێستا زمانی ئینگلیزی بۆتە زمانی ئەنتەرنێت، ئەوا لە سەرتاسەی جیهانەوە خوێنەریان بۆ پەیدا دەبێت.
لە کۆتایدا پێم خۆشە خۆت چی بە گرنگ ئەزانی لەبارەی جیهانی کورۆ یان شتێکی دیکە تۆ بەگرنگی بزانیت لەم دیمانە کورتە لەگەڵ کوردئایتیگروپدا بیڵێیت.
هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ کوردئایتی گروپ و هیوادارم کە هەموو کوردێک خاوەنی بلۆگێک بێت. بلۆگنوسینیش زۆر ئاسانە. ئەوەی بتوانێت ئیمەیڵ بنوسێت دەشتوانێت بلۆگنوس بێت
لە کۆتاییدا پێم خۆشە بڵێم کوردۆ بناغەی
بڵاگی کوردستانی دانا کە چەن ڕۆژێکە لە میدیاکانی ئەمەریکی وەک سی.ئێن.ئێن داباسکراون. دەستخۆشی لە کوردۆ ئەکەم و هیوادارم ئێوەش ئەوانەی ئەتوانن بەشداری بکەن لە
بڵاگی کوردستان.