سێو گووگڵ ئەخاتە خوارەوە: لە ڕاپۆرتێکدا
تایمزئۆنلاینی بەریتانی ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای
ئەپڵ، گووگڵ ی لە لوتکەی دەسەڵاتدارترین مارکەی جیهان هێنایە خوارەوە. ئەمە سەرە ڕای ئەو سەرکەوتنە گەورە سەرسوڕهێنەرەی ساڵی پاری گووگڵیشە کە توانی لە مزایەدەیەکی 1.7بلیۆن دۆلاریدا سەرکەوتووبێت! ئەپڵ کە سێ ساڵ لەمەو پێش
ئای.پۆد ی بڵاو کردەوە، تا ئێستا توانیویەتی 10 ملیۆن بفرۆشێت، بەڵام ئەو ڕاستیەی کە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2004دا بووە ئەوە ئەگەیەنێت کە لێشاوی داواکاری لەسەر ئای.پۆد تازە دروست بووە. هەرچۆن گەرمترین بازاڕەکانی دنیا بواری مۆسیقایە، سڕی بردنەوەی کۆمپانیای ئەپڵیش زیاتر پشت بەستنە بەو بوارە سەروەتمەندە. شایانی گووتنە قەناتی جەزیرەی دوژمنی کوردیش لە دوای سێیەم و چوارەم (
Ikea و
Stabucks ) هات بە پلەی پێنجەم. لە ماوەی نۆ ساڵی کارکردنیدا توانیویەتی هەشت پلە سەر بکەوێت بۆ بەدەست هێنانی ئەو پلەیە!
زیاتر بخوێنەوە (ئینگلیزی)