لیستەی ناوەکانی ١٠ ڤایرۆسی گرنگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥: کارناسانی دژەڤایرۆسیی کۆمپانیای "سۆفۆس" لیستەی ١٠ ڤایرۆسی گرنگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ـیان بڵاو کردەوە.
لە لووتکەی ئەم لیستەیە کرمی w32/zafi-D دێت کە نزیکەی نیوەی سەرجەم کێشە ڤایرۆسییەکانی مانگی کانوونی دووەمی دروست کردووە.
نەگرانی ئەوەش هەیە کە کرمی Zafi-D کە لە شێوەی پیرۆزبایییەکانی سەری ساڵی مەسیحی لە تۆڕدا بڵاو بۆوە، لە چالاکیی خۆی بەردەوام بوو بێ و ئەمساڵ گیروگرفتی زیاتر بخولقێنێ. وەرگرانی ئەم ڤایرۆسە، بەزۆری ئیمێڵەکانی خۆیان دەکەنەوە، کە پێیان وایە وەڵامی پیرۆزبایی سەرساڵە لە هاوڕێ یان هاوپۆلێکیانەوە.
تەنیا بەربەرەکانێ لەتەک ئەم بارە نالەبارەدا، بەکارهێنانی بەرنامە خۆکاره ئاسیشییە دژەڤایرۆسییەکانە. کرمی دووەمیش کە Netsky-p ـیە هێشتا لە تۆڕدا بەردەوام کار دەکا.
بۆ ناوەکانی ئەم ١٠ ڤایرۆسە سەیری سەرچاوەی خوارەوە بکە.
سەرچاوە