بگۆڕی کوردیی لاتینی بۆ کوردیی سۆرانی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابوردوو، ڕێکەوتی ٢٠/١/٢٠٠٥ بگۆڕی کوردیی لاتینی بۆ کوردیی سۆرانی لەسەر ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد وەشانی یەکەمی بڵاو کرایەوە. ئەم بگۆڕە بەرنامەیەکە کە دەتوانێت دەق و ژمارەی نووسراو بە کوردیی لاتینی بگۆڕێت بۆ کوردیی سۆرانی. شایانی باسە کە جگە لە گۆڕین، ئەم بگۆڕە لە هەندێک هەڵەی باوی ڕێنووسی کوردیش ئاگادارمان دەکاتەوە. بۆ نموونە، لە ڕێنووسی دروستی کوردیدا قەت دوو بزوێن بە شوێن یەکتردا نایەن و بەرنامەکە لەم هەڵەیە ئاگادارمان دەکاتەوە. ئەوەش بگوترێت کە ئەم بگۆڕە ماوەیەک لەمەوبەر بە شێوەی سەرهێڵ ( online) بڵاوکرایەوە. ئێستاش دانەری بەرنامەکە کاک ئەمینۆ بە هاوکاریی چەند دڵسۆزێکی تر توانیویەتی وەک بەرنامەیەک بە شێوەی دەرهێڵ ( offline) بڵاوی بکاتەوە بۆ داگرتن، واتە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بێنیازە. ئەوەش بگوترێت کە بەرنامەی ناوبراو بەخۆڕاییە و ئێستا هەموو کوردیدوستێک دەتوانێت دایگرێت و کەڵکی پێویستی لێ وەربگرێت. ئەم بگۆڕە دەتوانێت هەنگاوێکی گرنگ بێت بەرەو بەستانداردکردنی ڕێنووسێکی یەکگرتوو بۆ زمانی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش. دانەری ئەم بەرنامە پێی وایە کە چێکردنی بەرنامەیەکی تر کە کوردیی سۆرانی بۆ کوردیی لاتینیش بگۆڕێت کارێک نییە کە نەکرێت و ئەگەر کات دەرفەتی بدات ئاوا بەرنامەیەک ڕۆژێک دێنێتە بەرهەم. جێی خۆیەتی کە دەستخۆشی لە دانەری بەرهەم بکەین و هیوای سەرکەوتنی لە پرۆژەکانی داهاتوویدا بۆ بخوازین. بۆ زانیاریی زیاتر بۆ داگرتن
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|