Java Desktop System بۆ تاقیکردنەوە: کۆمپانیای
سەن مایرۆسیستەمز سیستەمێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی
ڕووپەڕی
سیستەمی کارپێکەری لینوکس و سۆلاریس پەرە پێداوە، لە ژێر ناوی Java Desktop System JDS دا وەشانی دوو بڵاوکراوەتەوە.
وەشانێکی تایبەت بۆ تاقیکردنەوە ئامادە کراوە، کە بەکاربەرانی دوو سیستەمی ناوبراو دەتوانن 90 ڕۆژ کارەکانی خۆیانی لەسەر ئەنجام بدەن و تاقیبکەنەوە.
بۆ
داگرتنی خۆڕای سەن لەسەر لاپەڕەکەی خۆی بەستەری داناوە و ئاشکرای کردووە، لە هەمان کاتدا بۆ کڕینی دەرچوونی تایبەت بە خۆت نرخ دەستنیشان کراوە کە 50 دۆلای ئەمەریکییە بۆ هەر مۆڵەت بەخشینێک.
شایەنی باسە ئەم
نەرمەکاڵایە سەن زیاتر بەرەو پێش دەبات و ئاشنایانی لینوکس و سۆلاریس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، هاوکات Java Desktop System داوانامەی ڕێکخستن و GNOME, StarOffice, Mozilla و چەندین داوانامەی تری وەک پەرەپێدەری Java Studio Standard کە لینوکسی پێ پەرەدەدرێت گرتۆتە خۆ.
سەرچاوە
بۆ زانیاریی زۆرتر سەبارە بە JDS 2