مایکرۆسۆفت خۆی خۆی نەپارێزێ ئەی...: پێ ئەچێت هەر لەو ڕوانگەیەوە بێت و بەهۆی زۆربوونی بەرنامەو بەرنامۆچکەی دزی و سیخوڕی و بۆ پاراستنی سیستمە بەپێزەکەی، مایکرۆسۆفت ڕۆژی هەینی 7 ی ئەم مانگە ڤێرژنی تاقی کردنەوەی ئەنتی سپای وێیەرەکەی خۆی بڵاو کردەوە.
بەرنامەکە لەلایەن کۆمپانیای ەوە درووست کرا کە مانگی ڕابردوو مایکرۆسۆفت بوو بە خاوەنی.
ئەمە ئەبێتە ئەو بەرنامەیەی کە گەورەترین کۆمپانیای نەرمەکاڵای دنیا بڵاوی ئەکاتەوە لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی و بە بەلاش بۆ تاقی کردنەوە، بۆ پشتیوانی کردنی ئاسایشی سیستمە کارگێڕیەی زاڵەکەی ویندۆز.
ئەو نەرمەکاڵایە وەک نەرمەکاڵاکانی دیکە کاریان لابردنی بەرنامەی نەخوازراوی سیخوڕی و شەخەڵی دیکەو پۆپ ئەپ و شتی دیکەیە کە بە کوردی گسکێک ئەدات لەو شەخەڵانەی لەڕێی ئەنتەرنێت یان ڕێگای ترەوە هاتبنە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە.
بە بڵاوکردنەوەی پلانەکانی مایکرۆسۆفت لەم ڕووانگانەوە بەشی (لە بۆرسەکان) هەردوو گەورە کۆمپانیای ئاسایش، سیمانتێک و ماک.ئافی به شێوەیەکەی بەرچاو دابەزین.
لێرە
تەماشای بکەو دایبەزێنە