پلەیستەیشن 3 و وازییەکانی کۆمپیوتەر: مودێلە تازەکانی ئامێری وازیکردنی سۆنی کە ناوی Playstation 3 یە و لە مانگی کانوونی یەکەمەوە کەوتوونەتە بازاڕەوە بەخێرایی دەفرۆشرێن. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هەر لە ئێستاوە مەزندە و گومان سەبارەت بە دواڕۆژی ئەم بەرهەمە بێتە ئاراوە.
بەڵام ئامێرە نوێیەکانی سۆنی هەر ئامێری وازیکردن نین، بەڵکوو بێجگە لە توانای لێدانی فیلم و مۆسیقا، توانای پیشاندانی وێنەگەلی سێ دووریی بە جۆرێکی باش هەیە. پلەیستەیشنە تازەکان توانای هەڵگرتنیان هەیە و لە هەر کات و شوێنێکدا دەکرێت بە کار بهێنرێن.
ئەم بەرهەمانە شاشەی پیشاندانی LCD لە جۆری 4.3 ئینچیان هەیە و ڕێژەی ڕوونبوونیان 480x272 ە. لە تواناکانی تری ئەم بەرهەمە بێتەلەکەیەتی و بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنیکی wi-fi ئەم ئاێرە نوێیەی سۆنی 16 کەس دەتوانن لە یەک کاتدا بەکۆمەڵ وازییەک بکەن.
سەرچاوە