هۆڵەندە پێشەنگە لە ..: هۆڵەندا یەکەم هەنگاوی نا لە دادگایی کردنی سپامچێتیدا (سپام: ئیمەیڵی نەخوازراو)
لەو هەوڵە بەردەوامەی بۆ لەکارخستنی ئەوانەی کاری ئیمەیڵی نەخوازراو(سپام) ئەنێرن حکومەتی هۆڵەندی یەکەم دەوڵەتە هەڵوێستی یاسایی وەرگرێت دەربارەی سێ سپامچی.
کۆمپانیای ڕێکخەری پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ئەو ووڵاتە (OPTA) کە بەرپرسیاری رێکخستنی سپامە، سێ غەرامەی جیای بۆ سێ سپامچی دەرکرد کە بەیەکم شەپۆلی دژە-سپام دائەنرێت.
گەورەترینیان ئەو بڕە بوو درابەسەر کەسێکدا کە دەستی هەبووە لە چوار خولە سپامدا کە بڕی 58000 دۆلار بوو.
لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوەو لەو کاتەوەی ئەو کارە بەو کۆمپانیایە OPTA سپێردراوبوو، ئەم ماوەیە زیاتر تەرخان کرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی ئیمەیڵی بازرگانی، ئارەزووجوڵاندنی جنسی و بازرگانی پێوەکردنی، وە بانگەشەی خۆ لاوازکردن کە دەنێردران بۆ ئیمەیڵەکان و مۆبایلیش.
هەمان کۆمپانیا ئەڵێت ئەوان ئەیانەوێت لە ئاستی ستانداردی یەکێتی ئەوروپادا بن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم گرفتەی کە مەزەندە ئەکرێت ساڵانە 2.5 بلیۆن یورۆلەسەر بازرگانی ئەوروپی بکەوێت. شایانی باسە یەکێتی ئەوروپا لە 2002 بە نایاسایی ناساندنی سپام ویستی لەناوی بەرێت بەڵام یاساکە زۆر بە لاوازی کاری پێ ئەکرێت و هەندێ لە ووڵاتەکانیش تا ئێستا هەر نەشیان خستۆتە ناوبەرنامەی کاریانەوە.
سەرچاوە.