چین ئەم جاره پێشەوای ئەنتەرنێتە: CERNET2 چین ئەکات بە خاوەنی جادەی خێرای گواستنەوەی زانیاری لە دنیادا.
چین ساڵانێکە لە فێربوان و شوێن پێ هەڵگران بوون بەڵام ئەمجارەیان بوون بە پێشەوای تەکنۆلۆجیای ئەنتەرنێت. بە دامەزراندنی تۆڕی پەروەردەو توێژینەوە (سێرنێتCERNET) کە گەورەترین وەچەی داهاتووی نێتە لەکارکردندا بێت لە دنیادا کە 25 زانکۆی وڵاتەکە ئەبەستێتەوە بەیەکەوە لە 20 شاردا، بەم کارە چین بووبە خاوەنی نەک تەنها ئای.بی.ئێم بەڵکو جێگایەکی تایبەتی داگیرکرد لە جیهانی تەکنۆلۆجیای زانیاریدا.بەم زوانە ئەم تۆڕە فراوان دەکرێت بۆ زیاتر لە 100 زانکۆ.
ئەم تۆڕە بەهێزە توانای گواستنەوەی 2.5 تا 10 گ.ب/چ (گیگابیت لە چرکەیەکدا) ی هەیەو وە دەتوانێت زانکۆکان بە خێرایی 1 تا 10 گ.ب/چ پێکەوە ببەستێتەوە.
تۆڕەکە لە واری تاقی کردنەوەدا توانی بە خێراییەکی خەیاڵی 40 گ.ب/چ "پەکین" به" تیانجین"ەوە ببەستێتەوە لە 7ی دیسەمبەردا. ئەم خێراییە ئێستا خێراترین خێرایی جێبەجێکراوە لە دنیادا.
شایانی باسکردنە کە تۆڕەکە لەسەر تەکنۆلۆجیای پرۆتۆکۆڵی ئەنتەرنێت ڤێرژنی 6 (IPv6) و ئەمەش گرفتی کەمی ئای.پی ئەدرێسەکانیش بەرکەنار ئەکات.
سەرچاوە