مۆبایلەکەت ئەنتی ڤایرۆسی هەیە؟: گەورە کۆمپانیایی فرۆشیاری ئەنتی ڤایرۆس ئێف-سێکیوە F-Secure هووشیاری ئەوەی دا کە سەرەتای هێرشی ڤایرۆس و ترۆجان بۆ مۆبایلەکان لەمساڵی 2004 ەوە دەستی پێکردوەو چاوەڕێ ئەکرێت ڕوو لە زیادبوون بێت.
ئەمساڵ کرمی Cabir بینرا، یەکەم کردمێکی زانراو کە بڵاو بووبێتەوە لە ڕێگای بێ سیمەوە، ڕاپۆرتەکان ئەوەیان نیشان دابوو کە ئەو ئامێرانەی سیمبیان (Symbian) کە بلووتووسیان (Bluetoohth) لەگەڵدابووە تووش هاتبوون.
هەر لەهەمان کاتتدا ترۆجانی سکەڵز، کە خۆی گۆڕیبوو بە نەرمەکاڵای چاک ئەویش لەسەر دەزگاکانی نۆکیا سمارتفۆنز(Nokia Smartfphones) دەستنیشان کراوبوو.
ئێف سێکیوە ئەڵێت: "لە داهاتوودا، بۆی هەیە جۆری نوێی هێرش ببینین: ئەسپی ترۆجان لە یاریەکان و سکرین سەیڤەرەکان و بەرنامەکانی دیکەدا کە ببنە هۆی بیڵی هەڵە و بردنی زانیاری هەڵگیراوی شاراوە و سڕینەوە یان دزینی داتای بەکارهێنەر"