ملیۆنەها کتێب خرایە نێو گووگڵ: گەورە کتێبخانەکانی دنیا دەست ئەخەنە ناودەستی گووگڵ.
گووگڵ ئاشکرای کرد پرۆژەیەکی ماوە درێژی ئیمزا کردوە لەگەڵ حەوت گەورە کتێبخانەی دنیادا تا 15 ملیۆن کتێب بخاتە ناو کەتەلۆگەکەیەوە.
کتێبخانەکانی هارڤارد،ستانفۆرد، زانکۆی میشیگان، کتێبخانەی گشتی نیو یۆرک، وە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە پرۆژەیەکدا ئەخرێنە ناو نێت کە چاوەڕێ ئەکرێت شەش ساڵی پێ بچێت بە بودجەی 100ملیۆن دۆلار.
"لاری پەیج" هاوبەشە دروستکەری گووگڵ ئەڵێ: "ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە ئاشکرای بکەین ئەمە پلانێکە بۆ بەدیجیتاڵ کردنی کۆکردنەوەی ئەم کتێبخانە سەرسوڕهێنەرانە تا هەموو بەکارهێنەرێکی گووگڵ بتوانێت دەمودەست بگەڕێن بەناویاندا "
کتێب و گۆڤارەکان سکان ئەکرێن و ئەخرێنە بەردەست بۆ گەڕان بەناویاندا لەنێو گووگڵدا. هەرچەندە ئەو بەرهەمانەی مافیان پارێزراوە بە دڵنیایەوە ناخرێنە ڕوو.