سواهیلیش بوو بەخاوەنی ئۆپن ئۆفیس: ملیۆنەها سواهیلی زمانی بەکارهێنەری کۆمپیوتەر ئەتوانن لەمەولا بڵێن "جامبۆ" واتە سڵاو، بەو ئۆپن ئۆفیسە تازەی کە ناوی "جامبۆ"یە.
سواهیلی ئەو زمانەیەک کەوا لە لایەن نزیکەی 100 ملیۆن خەڵکی ئەفەریقای ڕۆژهەڵاتەوە قسەی پێ ئەکرێت و بە 10% بەکارهێنەری کۆمپیوتەر ئەخەمڵێنرێن.
ئەم نەرمەکاڵایە کە ناونراوە "جەمبۆ ئۆپن ئۆفیس"، بەلاشەو خاوەنی هاوشێوە تایبەتمەندیەکانی بەرنامە ئۆفیسیەکانی مایکرۆسۆفتە.
داهێنەرانی مووژدەی ئەوە ئەدەن کەوا ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ درووستکردنی سیستمی کارگێڕی تەواو به زمانی سواهیلی.
پرۆژەکە بەشێکە لە داهێنانێکی نێودەوڵەتی بە ناوی پرۆژەی ناوچەیی سواهیلی کراوه "The Open Swahili Localization Project"، یان "کلینوکس"، کە لە تەنزانیە جێگیرە.
پرۆگرامەکە کەوا 85% ی وەرگێڕراوەتە سەر سواهیلی و لەسەر سیستمی کارگێڕی لینوکس کار دەکات خراوەتە بەردەست بەکارهێنەران وەک بەشێک لە ستراتیجیەتی داهێنانەکە.
جێگای سەرنجە سەرۆکی پڕۆژەکە ئەڵێت:
"بێنە پێشچاوی خۆت زۆربەی خوێندنگاە سەرەتاییەکان لیونکس و بەرنامەی کۆدی کراوە بەکاربهێنن - نەک تەنها لێرە بەڵکوو لە ووڵاتانی دیکەش"
"خەڵک توانای کڕینی ئەو بەرنامە گران گرانانەیان نیە بۆ کڕینی مۆڵەتەکانیان "
بەوهیوایەی خێرخوازێکیش لایەک لە کوردی بکاتەوە!