MySQL و دوو تووڵی وێنەسازدراو: MySQL دوو تووڵی نوێی بۆ سەرچاوەیكراوە خستە ڕوو،
Query Browser 1.1.2 یەكێكە لەو دوو تووڵە و بەهۆیەوە خشتەی داوای SQL دەكرێن بە MySQL له
بنكەی زانیاریدا هەڵدەگیرێن. ڕێنوێنییەكانیSQL بەڕێوەدەبات وەك خاڵی دەستنیشانكراو، هەروەها وەڵامی داواكارییەكان وەك خشتە هەڵدەگرێت و نیشانی دەدات كە بەهۆیەوە دەكرێت كاری بەراورد ئەنجام بدرێت. تووڵەكەی تر برێتییە لە MySQL Administrator 1.0.16 كە وردەكارییەكانی بەڕێوەبردندا ڕوڵی بەرچاوی هەیە، دەتوانێت بەكارهێنەر دروست بكات بۆ
شێوەپێدانی
ڕاژەكاری MySQL و
پاڵپشت كردن و دەستكارییەكانی تر.
شایەنی باس كردنە هەردوو تووڵەكە لە ژێر سیستەمەكانی ویندۆز و لینوكس دا كار دەكەن. بەكارهێنەر دەتوانێت بڕیار بدات لە نێوان دوو ڕێكەوتنی General Public License (
GPL) و GNU ـی بازرگانیدا بۆ دەست كەوتنیان.
بۆ داگرتنی Query Browser
بۆ داگرتنی MySQL Administrator
سەرچاوە