تەوقەی مایکرۆسۆفت و سەن مایکرۆسیستمز: "گۆڕانەکە لەم کاتەدا ئەوەیە هەردولا ئەوەمان دۆزیوەتەوە کار بۆ کام ستانداردە بکەین پێکەوەو ئەندازەکاریەکانیش بەشێوازێک بن که بۆ هەردوولامان بەباشی کاربکات" یەک لە بەڕێوەبەرەکانی مایکرۆسۆفت گووتویەتی.
هەردوو گەورە کۆمپانیای
مایکرۆسۆفت و
سەن مایکرۆسیستمز کە پێشتر ناکۆکی ڕکەبەریەکی زۆر لە نێوانیاندا هەبوو و پاشتر بە بڕێک پارە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بۆ ئەوان یەکلایی کرایەوەو وازیان لە داوا یاساییەکانیان هێنا لە دژی مایکرۆسۆفت، ئێستا پێکەوە کاردەکەن تا بەرهەمەکانیان باشتر یەکتر بناسن و سوود لە یەکتر وەرگرن.
هەردوو کۆمپانیاکە پێکەوە کاردەکەن تا سیستمی ویندۆز ئاسانتر لەگەڵ بەرهەمەکانی سەن کاربکات و هەروەها
جاڤا ئینڤایرۆنمێنتیش بئاخنرێتە ناو گورزەی دووی ئێکس پیەوە. زیاتر کارەکان لەسەر خزمەتگوزاریەکانی ناو نێت دەبن و هەوڵەکان بۆ ئەوە دەبن ستانداردی گەورەترو بەرفراوانتر درووست بکرێن.
یەک لە بەڕێوەبەرەکانی سەن ئەڵێت : "لە ڕاستیدا ئێمە کار بەرەو جیهانێک ئەکەین که بەرهەمەکانی هەردوو مایکرۆسۆفت و سەن تێدا بوونیان هەبێت"
زیاتر بخوێنەوە (ئینگلیزی)