ڕەقەپەپکەیەکی 1 تێرابایتی: کۆمپانیای LaCie یەکەم ڕەقەپەپکەی دەرەکی بە فراوانی 1 تێرابایت (میلیۆنێک مێگابایت) داڕێژاوە، کە بەشی هەڵگرتن (کۆگاکردن)ی ماوەی دووساڵی بەردەوام پەڕگەی دەنگ (مۆسیقا) یان ماوەی مانگێکی تەواو فیلمی ڤیدیۆ بە ڕیزبەندی MPEG-2 واتە فیلمی DVD دەکات. ئەم ڕەقەپەپکەیه لە لایەن کۆمپانیاکەوە ناوی Bigger Disk ی لێ نراوە و پاڵپشتی بەستن و کارکردن دەکات و پێویستی نییە بە وەگەڕخەرێکی تایبەت لەگەڵ سیستەمی کارپێکردن وەک ویندۆزی ئیکس پی.
بۆ بەستنەوەی ئەم پەپکەیە دەکرێ یەک لەم سێ کێبڵە هەڵبژێری:
1- فایروایری 400
2- فایروایری 800 یان
3- USB 2.0
نرخی ئەم کاڵایە نزیکەی 1200 دۆلاری ئەمریکییە و گەرەنتی 2 ساڵ لە ئەورووپا و ساڵێک لە وڵاتانی تری لەگەڵە.
ماوەتەوە سەر ئەندازە و کێشی ئەم کاڵایە و ئەو خێرایییەی کە بۆ ئەو کێبڵانەی سەرەوەی دابین دەکات. کێشەکەی 5 کیلۆگرامی ڕەبەقە و دووریەکانی ئاوایە (درێژی 173ملم، پانی 88 ملم، بەرزی 268 ملم). بە بەکارهێنانی کێبڵی فایروایری 800 تێکڕای خێرایی گواستنەوەی بەردەوامی دراوەکان (data) بگاتە 55 مێگابایت لە چرکەیەکدا و بە فایروایری 400 گەیشتۆتە 35 مێگابایت لە چرکەیەکدا و بە USB 2.0 گەیشتۆتە 34 مێگابیت لە چرکەدا، هەرچەند ڕەقەپەپکەکە ئامادەیی هەیە تا خێرایی 100 مێگابایت لە چرکەدا دەستەبەر بکات.
زیاتر بخوێنەوە!
سەرچاوە