مۆسیقا ناردن بەردەوامە: ژمارەی ئەوکەسانەی کە بە نایاسایی مۆسیقا ئەنێرن بۆ یەکتر وەک خۆی ماوەتەوە سەرباری ئەو سەرکەوتنەی خزمەتە یاساییەکان بەدەستیان هێناوە.
یەک لە گروپەکان ئەڵێن کەوا بڕی زەرەری فرۆشتن نزیکەی وەک خۆی ماوەتەوە بەبەراوردی ساڵی ڕابردوو کەوا 2.1 بلیۆن دۆلاربووبوو. بەڵام ئامانج ئەوەیه کەوا گواستنەوەی مۆسیقا سەر بۆ سەر بۆ دۆخی نایاسایی ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە سەرکەوتنی درێژخایەندا.
لەو ڕاپۆرتەی کەوا خرابووە بەردەست بیبیسی، ئەوە ڕوونکراوەتەوە کەوا کۆمپانیاکانی تۆمارکردن سەرکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە لە بەدادگادانی ئەوکەسانەی سەربەسەر مۆسیقا دادەبەزێنن، بەڵام بەگشتی هەوڵەکە جێدەستی دیارە. وا چاوەڕوان ئەکرێ لەداهاتوودا کاریگەری باشتری هەبێت، ئاسانکاری فرۆشتن لەسەر هێڵ (ئۆنلاین) جووڵەیەکی خستۆتە فرۆشتنی مۆسیقاوە بە شێوازێکی یاسایی تر.
زیاتر بخوێنەوە (ئینگلیزی)