.پۆست و .گەشت زیاد بکرێت بۆ نێت: بە بڕیارێکی سەرەتایی پشتیوانی دەکرێت لە زیاد کردنی هەردوو دۆمەینی post. و travel. بۆ نێو دۆمەینەکانی تری نێت.
ڕێکخراوی
ICANN (کۆمپانیای ئەنتەرنێت بۆ ناوو ژمارەی دیاریکراو) ئێستا سەرقاڵی پرۆژەی لەبەرچاوگرتنی زیاترکردنی کۆی دە دۆمەینە بۆ نێت. ناوە پێشنیاز کراوەکانی دیکە، تیایاندایە بۆ پۆرنۆ، ئاسیا، مۆبایل، دژە سپام و یەکێکیش بۆ زمان و فەرهەنگ.
.پۆست(post.) پشتیوانی تەواوی لێ کراوە لەلایەن
یەکێتی جیهانی پۆستەوە، کە بە نیازن ئەو مۆرکە بەکار بهێنن بۆ برەو دان بە بازرگانی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری پۆستەی نیشتمانی.
.گەشت(travel.) یش بەکاردەهێنرێت لەلایەن ئوتێل، کۆمپانیاکانی گەشت، هێڵی ئاسمانی، نووسینگەی گەشت و گوزار وە یارمەتی ئەو جۆرە کۆمپانیانە دەدات کەوا خۆیان جیابکەنەوە لە کۆمپانیاکانی دیکە لە نێت، وە پشتوانی لێ دەکرێت لەلایەن شەریکایەتی گەشت کە بنکەکەی لە نیو یۆرکە.
دە دۆمەینە پێشنیاز کراوەکانیش ئەمانەن: .asia بۆ کۆمپانیا ئاسیاویەکان
.cat بۆ زمان و فەرهەنگ
.jobs بۆ نووسینگەکانی کاردابینکردن/ سەرچاوە مرۆیییەکان
.mail بۆ برەودان بە خەبات دژی سپام
.mobi بۆ مۆبایل و دەزگاکانی
.tel بۆ یارمەتی دانی دەنگ لەڕێی نێتەوە (دوو پێشنیاز)
.travel بۆ ئوتێل، هێڵی ئاسمانی، کۆمپانیاکانی گەشت
.xxx بۆ پۆرنۆ
.post بۆ خزمەت گوزاری پۆستە
زیاتر بخوێنەوە