یاهوو! گەڕان لەسەر مۆبایل: لە میانەی کێبڕکێی کۆمپانیاکانی گەڕان بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەری زیاتر، ئەمجارەیان
یاهوو! دەیەوێت خزمەتێک بخاتە بەردەست لە ڕێیەوە بەکارهێنەران لە ڕێگای مۆبایلەوە دەتوانن دەستیان بگاتە زانیاری، وێنۆچکە و سەرچاوەی نێت.
گەڕانی یاهوو! ئەو خزمەتەی خستۆتە بەردەست کە لەسەر زیاد لەیەک مۆبایل و زیاد لە یەک تۆڕ کاردەکات و بەکارهێنانی ئاسانەو بەشێوازی پڕ ڕەنگ و گرافیکی نیشان دەدرێت. بەکارهێنەر ئەتوانێ بە نووسینی
مۆبایل.یاهوو.کۆم سەیری زانیاری بکەن لەبارەی کام دەزگاو کام تۆڕی مۆبایل خزمەتەکەی بۆ ئەشێت.
تایبەتمەندی یەکانی گەڕانی یاهوو لە مۆبایل:
زانیاری ناوچەیی دەربارەی شوێنی کارەکان لەسەرانسەری ووڵات (ئەمەریکا)
هەموو شوێنەکان لە چێشتخانەوە بۆ ئوتوی ووشک
توانای بەکارهێنانی زانیاری دۆزراوە لەسەر شاشەکەو لێدانی ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە دەدۆزرێتەوە
گەڕان بەدوای وێنەدا، گەڕان بەنێو زیاد لە یەک بلیۆن وێنۆچکەدا
گەڕان لە نێت، گەڕانی یاهوو! کە پشت ئەبەستێت بەتوانی ئەو مۆبایلانەی ئێچ تی ئێم ئێڵ
زیاتر بخوێنەوە