گووگڵ، بە کەتەلۆگکردنی هەموو شتێک: کۆمپانیای بەناوبانگی ماتۆڕی گەڕان
گووگڵ کۆمپانیای نەخشەکردن(mapping) ی دیجیتاڵی بەناوبانگ KeyHole ی کڕی، کە بەم کارەیان ماتۆڕی گەڕانەکەیان بە شێوەیەک فراوان ئەکەن کە ببێتە خاوەنی سندوقی ئامرازێک کەوا توانای هەیە هەرچی لەسەر زەوی هەیە پێڕست بکات.
بە زیاد کردنی ئەم خزمەتە بۆ ناو ماتۆڕی گەڕانەکەیان، گووگڵ بەتەمایە یارمەتی بەکارهێنەرانی بدات کەوا ئەوزانیاریانەی ئەیانەوێت تیایدا دەستیان بکەوێت.
KeyHole کە بنکەکەی لە کالیفۆرنیایەو زۆر دوورنیە لە گووگڵەوە، ووتیان کەوا هەر 29 کارمەندەکەی چوونەتە ناو گووگڵەوە. بەم فراوان بوونە گووگڵ بەتەمایە بازاڕی ڕێکلامکردنەکەی برەو پێبدات کە تاکە سەرچاوەی داهاتی ئەو کۆمپانیا بە پێزەیە. ئەمە دووەم کۆمپانیایە ئەم ساڵ گووگڵ ئەیکڕێت،
پیکاسا ئەو کۆمپانیایە بوو کە پێشتر گووگڵ کڕیبووی.
بەدەستکاریەوە