سەعاتەکەی دایسکی: لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا ئەمجارەیان مایکرۆسۆفت دەست لەناودەستی
سوۆچ(Swatch) گەورەکۆمپانیای درووستکەری سەعاتی دەستدا، ئەڵێن ئەوان چاخی سەعاتی بێ سیم دەهێننە ئاراوە. بەمەش دروستکردنی سەعاتەکەی دایسکی یەک هەنگاو نزیکتر ئەبێتەوە.
مەبەست کاژێرێکی دەستییە کەوا دەتوانێ، هەواڵ، وەرزش، کەش وە نرخی بۆرسەکانیش وەرگرێت لەڕێی خزمەتی داتای ڕاستەوخۆی ئێم ئێس ئێنی مایکرۆسۆفتەوە. وە دووبەرابەری ئەو بڕە زانیارەیەی پێشتر لە مۆدێلەکانی دیکەی مایکرۆسۆفتدا هەبوو.
بەم داهێنانە ئەڵێن هێڵی (پاپاراتزی)، کۆمپانیای کاژێر دروستکردنەکە سوۆچ هەواڵی ناوچەیی ڕابواردن و هەلی بەیەک گەیشتنیش لەگەڵ ناوداران دەخاتە بەردەست. هەر کاژێرێک سێ ئاستی خزمەتی خۆڕایی لەگەڵدایە، کەشی ناوچەیی بەلاش، سەردێڕی بەلاش و نرخی ئیندێکسەکان. خزمەتەکانی دیکە دەتوانیت ساڵانە ئابوونە بدەیت و بەکاریان بێنیت. هەوڵی لەمجۆرە هەن و وەک ئاماژەی بۆ کرا ئەمەیان زۆر پێشکەوتووترە.
بیڵ گەیتسی ئەندازیارو خاوەنی مایکرۆسۆفت ئەڵێ: "ئەمە شێوازێکی نوێیە بۆ وەرگرتنی زانیاری".
بەڵام بۆ گەیشتن بە تەلەفۆنکردنی دووسەرە، کە بەکار ئەهێنرا لەلایەن دایسکی و گرووپی گریندایزەرەوە پێویستی بە باتری بەهێزترو پارچەی بچوکتر هەیە لەوەی کە ئێستا لەبەردەستایە.
سەیرێکی بکە بزانە هیچ لەوەی دایسکی ئەچێت؟
بەدەستکارییەوە