قاوشی مایکرۆ-سیسکۆ بۆ ڤایرۆس: هەر لە درێژەی ئەو دۆستایەتییە گەرم و گوڕەی مایکرۆسۆفت و گەورە کۆمپانیای ڕەقەکاڵاو ئامێرسازی"
سیسکۆ" دا ئەمجارەیان بە نیازن تەکنۆلۆجیاکانیان یەک بخەن بۆ داهێنانی جۆرە تەکنۆلۆجیایەک کە لە ڕێیەوە بتوانن ئەو کۆمپیوتەرانەی دوچاری ڤایرۆس یان پرۆگرامێکی زیانبەخش دەبن داببڕێنرێن لە تۆڕەکان و بەو جۆرە ڕێگا بگیررێت لە بڵاوبوونەوەی.
ئاشکرایە تۆڕکردنی ئاسایش و سەلامەت بناغەی گەشەکردنی کارەو دابینکردنی تۆڕی سەلامەت ئامانجی سەرەکی ئەم جۆرە هەوڵانەیە.
یەک خستنی تواناکان و پێکەوە کارکردن هەمیشە پێشەنگی داهێنان و دەستکەوتی گەورەتر بووە، بوونی یەک ڕێگای ستانداردی پەیوەندی کردنیش زۆر گرنگە، هەروەک چۆن پرۆتۆکۆڵی تی.سی.ئای.پی (پرۆتۆکۆلی تۆڕی لان و وان و ئەنتەرنێتیش) هۆی سەرکەوتنی گەورەی ئەنتەرنێت بووە.
سەرچاوە