ئەلبوم لەسەر مێمۆری کارد: گۆرانی بێژی بەناوبانگی بەریتانیو دنیا، لەدایک بووی خراپترین شاری بەریتانیا (
ستۆوک ئۆنترێنت)،
ڕۆبی ولیامز وەک داهێنانەکانی دیکەی لە گۆرانی ووتندا ئەمجارەشیان هەنگاوێکی تر ئەکەوێتە پێش هاوشانەکانیو ئەلبومی ئەمجارەی لەسەر مێمۆری کاردیش بڵاو دەکاتەوە کەوا ئەکرێت بە مۆبایل لێ بدرێت. ئەم ئەلبوومە ڤیدیۆشی لەگەڵەو لەسەر زۆربەی مۆبایلە سیفات بەرزەکانو ئامێرەکانی دیکەی وەک"
iPaq"(کۆمپیوتەری گیرفانی) ئەکرێ لێبدرێت.
ئەمجۆرە داهێنانە بە دڵنیاییەوە پاڵپشتی قایمی فۆرماتە بەهێزەکانی جیهانی ئای.تی لەپشتەوە نەبێت سەرناگرێت.
سەرچاوە