برۆدباند وەک کارەبا پێویستە: گرفتی کێبڵە گەورەکانی گواستنەوەو مەسرەفەکانیان و گرفتی ئاسایشی بێسیم دیاره بۆخۆیان کاریگەرن، بەڵام بیرۆکەی "هەمووان دەبێ خاوەن برۆدباند بن" ئامانجی گەورە کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنە لە ئەمەریکا تا 3 لە گەورە ویلایەتەکانی ئەو ووڵاتە لە ڕێگای هێڵەکانی کارەباوە برۆدباندیان بۆ دابین بکرێت.
وەک دوێنی
ئۆوین ووتی: "پار بە قوتابیانم ووت کەوا هەوڵێکی لەم جۆرە هەیە"، کەچی یەک دوو قوتابی دەستیان هەڵبڕی ووتیان "بەڕێز لە ووڵاتی ئێمە چەنساڵە وایە!" ئەم بیرۆکەیە کۆنەو داهێنای ئەمەریکا نییە!
تۆڕە جاڵجاڵۆکە ئاساکانی ئەنتەرنێت بۆ خۆیان مەسرەفیان سەرەکی ترین مەسرەفی بەکارهێنانی ئەنتەرنێتە بۆ ئێمەی بەکارهێنەر، واتە: ئێمە پارە ئەدەین بە "ISP" (دابینکاری ئەنتەرنێت) و ئەوانیش پارە ئەدەن بە "NSP" (دابینکارەکانی تۆڕ)و ئەوانیش لە تۆڕەکاندا سەرفی ئەکەن. کەواتە لابردنی ئەو هەموو خەرجە ئەبێ چەنە دابینکردنی ئەنتەرنێت هەرزان بکاتو چەنە بەرفراوانتریش بێت بۆ هەموان؟ بە ذڵنیایییەوە کەمکردنەوەی خەرج مانای خزمەتی زیاترو بەکارهێنانی زیاتریش دەگەیەنێت.
بەدەستکارییەوە