Unix/Linux-Desktop KDE 3.3: یەکەم پرۆژەی خزمەتگوزاریی
ڕووپەڕی لینوکس/یونیکس لە ژێر دوا وەشانی KDE 3.3.1 دەخرێتە بەردەست.
کۆدی نووسراوی پرۆژەکە
بۆ داگرتن ئامادەکراوە، هەروەها
ئاوێنەی کۆدەکانیش خراوەتە سەر
ڕاژەکار بۆ سوود لێوەرگرتن. بۆ جۆرەکانی تریش (Red Hat, Suse وYoper) لە چەند ڕۆژی ئایندەدا کۆدەکراوەکان ئامادە دەبن.
ئەم وەشانە نوێیە KDE 3.3.1 کە بە Maintenance-Release ناوبراوە، هانی پەرەپێدەران دەدات خۆیان چاکسازی تیا ئەنجام بدەن، و لە چەندین هەڵە و
کەلێن پاکیبکەنەوە، کە لە وەشانی 3.3 یدا لە مانگی حەوتی 2004 ـدا دەرکی پێکرابوو.
شایەنی باسە
KDE بە 50 زمان هەیە و زمانی
کوردیش یەکێکە لەو 30 زمانەی کە کاری وەرگێڕانی هێشتا تەواو نەبووە و چاوەڕوانی هیممەتی کوردانەیە لە شارەزایان لەو بوارەدا.
سەرچاوە