msn messenger ختووکە درا: دوێنێش هەواڵێکم بەرچاوکەوت کەوا کرمێک بەناوی"win32.funner" و ئەمڕۆش
لێرە بینیم باسی ڤایرۆسێکی کردووە بەناوی "Funner.A" کەوا ئەوەی دووەمیان نییەتێکی زۆر خراپی نییەو تەنها ئەوە نەبێت کەوا خۆی کۆپی ئەکات لەسەر ئێم.ئێس.ئێن مەسینجەرەکەی مایکرۆسۆفتو وێنەیەکی خۆی ئەنێرێت بۆ هاوڕێکانت(ئەوناوانەی لات ئادن)و لەگەڵ کردنەوەشی دا خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی کە دوایی کرایەوە دیسان بکەوێتە گەڕ.
گوایە ڕۆژی پێشتر مەسینجەرەکەی ویندۆزیش هەمان گرفتی هەبووە، ئەمە هاوکات بووە (نازانرێ ئایا پەیوەندیدار بوون بەیەکەوە یان نا) لەگەڵ هەندێ چاکسازی لەلاین مایکرۆسۆفتەوە لەسەر مەسینجەرەکەی.
ئەم جۆرە کرمو ڤایرۆسانە بەربڵاون لەبەر سرووشتی بەکارهێنانی مەسینجەر کەوا ئەکرێت ئۆتۆماتیکی سوودی لێ وەربگیێت بەهۆی لەکاردا بوونیو هەبوونی لیستێک ناو لەناویدا.
بەوهیوایەی ئێوە تووشی چاوڕەش بن نەک ڤایرۆس!