سیستمێکی نوێ بۆ پشکنینی پەنجەمۆر: هەروەک زۆربەی بایەخەکانی پێشتر لە بواری ئاسایشو شەڕدا وایان کرد کۆمپیوتەرو تۆڕبازی پێشترو پێشتر بکەوێت،ئێستاش ئەنتەرنێت بەکار دێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی پەنجەمۆر لە هەموو خاڵە سنوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا بۆ بەراوردکردنی لەگەڵ فایلەکانی ئێف.بی.ئای دا.
کەم کردنەوەی ئەم کارە بۆ 10 خولەک لەم کاتەدا ئەوەی وەبیر هێنامەوە کەوا زانایەک ئەڵێت: 'گەر پڕۆژەکەی بابیج(باوکی کۆمپیوتەر) نەوەستێنرایە ئێستا 30 ساڵ لە پێشتر بووین لە کۆمپیوتەردا'،باوەڕم وایە گەر شەڕو شۆڕ بێڵێتو هەموو هەوڵەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکاربهێنرێت، ئەوا نەک بە 10 خولەک بەڵکو ئەوکارە جێی خۆیەتی بە نیو خولەکو بگرە کەمتریش ئەنجام بدرێت.
بەدەستکارییەوە