وێبگەڕی ئەی ئۆ ئێڵ بەڕێوەیە: کۆمپانیای ئەمەریکی بەناوبانگ ئەی ئۆ ئێڵ، بەتەمای وێبگەڕێکی نوێ درووست بکاتو بیخاتە بەردەستمانەوە. لەبەر تێکەڵبوونی لەگەڵ کۆمپانیای نێتسکەیپ، کەوا زیاتر پشت دەبەستێت بە زانیاری وەرگیراو لە وێبگەڕی مۆزیلا کە زیاتر هاوئاهەنگە لەگەڵ کۆدی کراوه وێبگەڕە نوێکەی ئەی ئۆ ئێڵ بەتەواوی جیاواز ئەبێت لە
وێبگەڕی نێتسکەیپ.
وێبگەڕەکە ناوی AOL Browser دەبێتو لە ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر تەکنۆلۆجیاکەی وەرگرتووە، ئەم ڕێگا پێدانەی ئەی ئۆ ئێڵ، لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە بەشێکە لەو ڕێککەوتننەی لە نێوانیاندا هەیە کە بڕی 750 ملیۆن دۆلارێک ئەبێت.
زۆر لە وێبگەڕەکان وەک لەسەرەتاوە هاتووە، کێبڕکێکەیان بە زیاد کردنی تایبەتمەندێتی زیاتر دەکەن. بۆ نموونە
فایەرفۆکسو
سەفاری کە تایبەتمەندێتیان زیاترە لە ئای.ئی لەنێو بەکارهێنەرانی وێبگەڕی ئاڵۆزدا خوازیارانی زیاتر دەبێت.
زیاتر بخوێنەوە