دەرچوونی یادداشتنامەی زیرەکی ئای بی ئێم: کۆمپانیای ئای بی ئێم نوێترین بژمێری یادداشتنامەی خۆی بە ناوی Think Pad لە پێشانگای جیتێکس 2004 دا خستۆتە نمایشەوە.
ئەم ئامێرە چکۆلەی زیرەکە تواناگەلی زیندەپێو Biometric ی هەیە. بۆ نموونە دەتوانێ لە ڕووی جێپەنجەی مرۆڤەوە ئەو مرۆڤانە بناسێتەوە و لەبەر ئەوەشە کە بە دڵنیاترین بژمێری یادداشتنامەی جیهان دەژمێردرێ.
ئەم بەرهەمە زیرەکە کە تازە دروست کراوە پاش ڕووپێوان scan ی جێپەنجەی مرۆڤ توانای چوونەژوور و توانای بەکارهێنانی بەرنامە دامەزراوەکانی بژمێرەکەی پێ دەدا.
شایانی باسە کە Think Pad هەروەها نەرمەواڵایەکی ئاسایشی تایبەتی و تواناگەلێکی بێتەلی هەیە.
سەرچاوە