ئاگرەدیوارێکی نوێ: کۆمپانیای Next Continuum کە لە بواری دروستکردنی کاڵاگەلی ئاگرەدیواردا چالاکی هەیە، دروستکردنی بەرهەمێکی نوێی بۆ پارێزگاری لە سیستەمە کامپیوتەرییەکان لە دژی هێرشگەلی هاکەر و ڤایرۆسنووسەکان ڕاگەیاند.
شایانی باسە کە دەرچوونی ئەم بەرهەمە لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە زۆر لە دامەزراوە بازرگانییەکان لە پێویستی دامەزراندن و بەکارهێنانی ئاگرەدیوار ئاگادار نین. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان وا دەردەخەن کە تەنیا لە سەدا 30 ی کۆمپانیاکان لە بەرهەمە ئاسایشییەکانی ناو وێبیان بەکار هێناوە و کەمتر لە لە سەدا 30 ئەو کۆمپانیایانە هەنگاویان بۆ دامەزراندنی جۆرەکانی ئاگرەدیوار هەڵگرتووە.
وا چاوەڕوان دەکرێ کە خستنەبازاڕی ئاگرەدیواری نوێی ئەم کۆمپانیایە کەبە NC-1000WSE ناودەبرێت لە مانگی کانوونی یەکەم (دیسێمبەر) دا دەست پێ بکات و نرخەکەشی 39 هەزار دۆلار بێت.
سەرچاوە