گەرمترین هەواڵگەل: 1. ئای بی ئێم I.B.M، دوو ڕاژەکاری هەرزانی پشتبەستوو بە یونیکس خستۆتە بازاڕەوە کە لەگەڵ بەرهەمەکانی کۆمپانیای سان Sun و هیولێت پاکارد Hewlett-Packard دەکەوێتە ڕکەبەرایەتییەوە.
2. پاش بەدرەنگکەوتنێکی چەندجارەی بڵاوبوونەوەی Virtual PC لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە، ئەم کۆمپانیایە وەشانێکی نوێی ئەم بەرنامەیە کە بە سیستەمەگەلی پشتبەستوو بە G5 یش گونجاوە خستە بازاڕەوە.
3. کۆمپانیایەکی ئاسایشی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پەیدابوونی هەڵەیەکی نەرمەواڵایی لە music player دا وا دەکات کە ویندۆز، ماک و بژمێرەکانی لینوکس لەوانەیە لە لایەن پەڕگەیەکی فیلمیی ساختەوە، تووش بن. ئەم گرفتەش بەو واتایە دێت کە پەڕگە ساخته فیلمییەکان لەوانەیە بە جۆرێ بەرهەم هێنرابن کە کاتێک لە لایەن (Real ی شایانی زیان پێکەوتن) لێدەدرێن، بەرنامەیەکی تێکدەر ڕاپەڕێنن.
4. گووگڵ توانایەک بۆ گەڕان لە کتێبەکاندا بەشێوەی سەرهێڵ Online پێشکەش دەکات!
5. دەرچوونی تازەترین ویندۆزی عەرەبی لە جیتێکس GTEX ی 2004 دا.
6. ئینتێل بۆ پەرەبێدانی مۆبایلەکانی (Symbian) ی خۆی بە نۆکیاوە دەنووسێ.
7. سامسۆنگ تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی دەگاتە 2 میلیارد و 700 میلیۆن دۆلار لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
8. سۆنی Sony ڕاژەکارێک بە توانای پاراستنی 1 تێرابایت (1000 گیگا بایت) بۆ بەکارهێنانی ماڵەوە دەخاتە بازاڕەوە!
سەرچاوە