ڕابواردن وپارە پەیداکردن: خەڵکی ئەمریکا ئاگادار کراونەتەوە لە ئیمێڵێکی ساختە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەقۆزێتەوە و گیرفانەکانیان دەبڕێ بە دەنگدان بە هۆی تەلەفۆن کردنەوە. ئیمێڵێک لە جانکمێڵ (ئایەخدان) دا داوا لە خەڵک دەکا کە تەلەفۆنێکی نرخ تایبەت بکەن بۆ دەربڕینی پشتگیری خۆیان لە جۆرج بۆشی بچووک یان ڕکەبەرەکەی جۆن کەیری.
کۆمپانیای پاڵاوتنی ئیمێڵ (ڕەشەجاڵجاڵۆکە BlackSpider) ژمارەی ئەم جۆرە ئیمێڵانە کە دەنێردرێن بۆ خەڵک بە چارەکە میلیۆنێک لە ڕۆژدا مەزندە دەکات.
لە ڕابوردوودا ساختەچیانی تۆڕی ئینتەرنێت هەوڵیان داوە کە هێرشەکانی 11ی ئەیلوولی سەر ئەمریکا و کارەساتی هاوشێوە بقۆزنەوە بۆ پارە پەیداکردن.
ئەم ئێمێڵە لە پێشدا وا دەردەکەوێت کە لە ئیمێڵێکی متمانەپێکراو ناردراوە کە لە ناونیشانی Lycos.com دایە. ڕێکەوتێ سەیره لەتەک ئیمێڵە بێ ئابوونەکانی لایکۆس کە ناوەڕۆکی سندووقەکانی هەزارانیان سڕاوەتەوە.
بەڵام ڕەشەجاڵجاڵۆکە هەندێ لە ئیمێڵەکانی شوێنپێ کردوە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاژەکارێک کە لە کۆماری چیکە.
ئیمێڵەکە ئاوا نووسراوە: "هاوڵاتی بەڕێز، خۆپیشاندەرە شادمانەکانی بەغدا بڕواکەی سەرۆک جۆرج بۆشیان پتەوتر کردەوە کە چالاکییەکی سەربازی لە عێراق هەنگاویکی دروست بوو...".
ئیمێڵەکە ئەوەشی تیا نووسراوە کە تەلەفۆنکردنێک تەنیا 1.99 دۆلارە بەم وشە لووسانەش خەڵکیان فریو داوە: "ئەمە کاڵایەکی بە قەد باڵا نیە بۆ دیموکرسییەکی باشتر".
سەرۆکی ڕەشەجاڵجاڵۆکە دەڵێ: " مەسەلە ئەوەیە ئایا ئەمە یاساشکێنییە؟ لە بەریتانیا بەڵێ، لە ئەمریکا بە پێچەوانەوە".
تۆ بڵێی لە پێوەندی لە تەک هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقدا شتی لەم بابەتە ڕوو نەدەن؟ هەندێ پشووتان درێژ بێت!
سەرچاوە