کاری مایکرۆسۆفت بە بێ میدیا پلەیەر دژواره: پارێزەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە دادگای ئەورووپای کە سزاگەلێکی بەسەر ئەم کۆمپانیایەدا سەپاندووە ڕاگەیاند: مایکرۆسۆفت بە بێ میدیا پلەیەر لە گەڵ گیروگرفتگەلێکی زۆر دەستەویەخە دەبێت.
لە یەکێک لە دانێشتنەکانی دادگادا کە بۆ دیاریکردنی کاتی بژاردنی سزا نەختییەکانی مایکرۆسۆفت پێکهاتبوو، پارێزەرەکە وتی: ئەورووپا بەنیازە بە پێکانی دڵی مایرۆسۆفت، ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ گیروگرفتکی فراواندا ئامباز بکات لە کاتێکدا لە بژاردنی سزاکاندا هیچ بەدواخستنێک ڕووی نەداوە.
شایانی باسە کە مایکرۆسۆفت تا ئێستا بڕی 497 میلیۆن دۆلاری وەک سزا بە یەکێتی ئەورووپا داوە.
سەرچاوه