بیل گەیتس: ئەمریکا نابێت لە گەشەی تەکنیکی وڵاتانی تر بتۆقێ!: دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە وتارێکیدا لە نێو خوێندکارانی زانستگا (زانکۆ)ی کالیفۆرنیا وتی: ئێمە گەل و دەوڵەتی ئەمریکا نابێت بە پەرەسەندنی ڕۆژبەڕۆژی تەکنیکە نوێکان لە وڵاتانیتری دونیا وەک هیندستان و چین نەگران بێت.
بیل گەیتس وتی: چین و هیندستان لەو وڵاتانە دەبن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشەی زۆر بە خۆوە دەبینن و ئێمەش بۆ ئەوەی هەمدیسان پێشەنگی تەکنیکی جیهان بین، دەبێت هەنگاو بهاوینە بوارگەلی تۆژینەوەی نوێ و پڕمەترسی.
سەرۆکی مایکرۆسۆفت لە کاتێکدا ڕەخنەی دەگرت لە سپاردنی بەشە بەرهەمهێنەرەکان و تەکنیکییەکان بە لایەنی دەرەکی ناشارەزا وتی: بە بۆچوونی من ئەم کارە لەوانەیە بۆ کورتخایەن ببێتە هۆی دابەزینی نرخەکان، بەڵام لە درێژخایەندا پێشبڕکێکارانی نوێ لە تەواوی جیهاندا لۆ ئێمە دەسازێ.
سەرچاوه