MSN 7.0 لەژێر تاقیکردنەوەدایە: ئێم ئێس ئێنی 7.0 ئێستا لە تاقی کردنەوەدایەو بەڵکو بەمزوانە بیخەنە بەردەستمان.
نوێکارییەکانی نێوی بەڕای من لەگەڵ هەندێ لاسایی کردنەوەی یاهوو مەسنجەردا بۆنموونە پێش ئەوەی بچیتە ناوی بتوانی بارەکەی خۆت دیاری بکەیت (لە سەرتەلەفۆنم، ئاوئەخۆمەوە، لەگەڵ یەکێکی ترم بەڵام بە تۆ ئەڵێم نامەوێت بمبینی) لەو جۆرە. جگە لەوە زۆر زیاتر ئەتوانی بیگونجێنی لەگەڵ ئارەزووەکانتا، وێنەی بزواو، نیشاندانی وێنەی بەرامبەر نە تەنها لەسەر پەنجەرەی گفتوگۆ بەڵکو لەسەر پەنجەرەی هاتنەژوورەوە کاتێکی یەکێک بۆ یەکەمجار دێتە مسنو تۆ ئاگادار ئەکرێیت
مەسنجەر 135 ملیۆن بەکار هێنەری چالاکی هەیە مانگانە، کۆمپانیاکە بەتەمایە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2005دا بیخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامە بەپێزە
سەرچاوە