کونەکەی JPG: دوای بڵاوکردنەوەی پینەکەی مایکرۆسۆفت بۆ وێنە گوشراوەکانی JPG وەک مانگ دیاربوو کە شتێک لە ئارادایە. هەر ئەم حەفتەیە چەند وێنەیەکی ڕووت لە هەواڵ-گرووپی alt.binaries.erotica.breasts بڵاوکراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک جیاوازییان لەگەڵ وێنەی ڕووتی تر نییە، ئەوەندە نەبێت کە چەند کۆدێکی بۆ زیاکراون. بە هۆی ئەم کۆدانەوە پرۆگرامی Radmin دادەمەزرێت و بەهۆیەوە لە دوورەوە دەکرێت کۆمپیوتەرەکەت کۆنترۆڵ بکرێت. زۆریش شایانی باسە بگووترێت کە ئەم وێنانە تەنها لەسەر Windows XP کاردەکەن و زیانیان بۆ پلاتفۆرمی تر نییە.
لەڕووی تەکنیکییەوە ناتوانین ئەم وێنانە بە ڤایرۆس ناوبنێین چونکە نەزۆکن و توانای خۆفرەکردنیان نییه، بەڵام زۆری پێ ناچێت تا کۆئاندامی زاووزێشیان بۆ زیاددەکرێت.
زانایان پێشنیاردەکەن لە ڕۆژانی داهاتوو، تەنها بەسەردانی سایتی ڕووت، وێنەکان خۆیان دابمەزرێن.
ئەگەر پینەکانی مایکرۆسۆفتت داگرتوون و دژە-ڤایرۆسەکەت نوێکراوەتەوەو فایەر-وۆڵەکەت لە گڕە، لە هیچ مەترسە و سەردانی هەر شوێنێک بکە، تەنها کەمێک ئاگاداری چاوەکانت بە.
پینەو زانیاری زیاتر:
.finjan.com