فینلەندا: پێشەنگی جیهان له بواری تەكنۆلۆژیای زانیاریدا: لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجامدراو لەلایەن سەکۆی ئابووریی جیهانیەوه (World Economic Forum) پیشاندەدات كه فینلەندا هەره پێشكەوتووترین كۆمەڵگای تەكنۆلۆژیای زانیارییه(IT Society) له جیهاندا.
وڵاته یەكگرتووەكانی ئەمریكا كه پارساڵ پلەی یەكەمی هەبوو، كەوتووەته پلەی دووەم و له پێش سینگاپوور و سووئێددایە. ئایسلەندا لەم بەراوردكارییەدا پێنجەم و دانیماركیش هەشتەمە.
له لێكۆڵینەوەی پێشوودا فینلەندا پلەی سێیەمی هەبوو.
لەم لێكۆینەوەیەدا چەندین كۆلكه (factor) ی جیاواز له 82 وڵاتدا كەڵكیان لێ وەرگیراوه.
سەرچاوە: تێلێتێکستی تەلەفزیۆنی 1ی فینلەندا- نۆڤەمبەر(تشرینی دووەم)ی 2003
وەرگێڕانی دەقاودەق لە سوئێدییەوە: ئەمیر موحەممەدی