كتێب گۆڕینەوە: لاپەڕەی Buchticket.de یەكێكە لەو لاپەڕانەی تەرخان كراوە بۆ گۆڕینەوەی كتێب و، دروست كردنی كتێبخانەیەك لە وێبدا. خاوەنی كتێبەكانی ئەم كتێبخانەیە بەشداربووانن، بەشداربوون و كتێب گۆڕینەوە و هەموو كردارەكانی ناو ئەم كتێبخانەیه بە خۆڕاییە. هەر بەشداربوویەك كتێبەكانی خۆی ناو دەبات كە خوازیارە ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكات و، لە لاپەڕەكەدا دادەنرێت لە ژێر بوارە دیاریكراوەكەیدا، بەوشێوەیە بەشداربوویەكی تر سوود لە كتێبی بەشداربوویەكی تر دەبینێت و داوای كتێبەكە دەكات، پارەی ناردن و تێچوونی پۆستە نێرەر دەیدات، پاش گەیشتنی كتێبەكە لە ڕێگەی پۆستەوە، بەشداربووی نێرەر تیكتی كتێبێك وەردەگرێت و بۆی هەیە كتێبێك داوابكات و لە ڕێی ناونیشانی خۆیەوە بە پۆستە پێی دەگات. بەم شێوەیە گۆڕینەوەی كتێب بەردەوام دەبێت و خوێنەران سوود لەیەكتر دەبینن. ئەم خزمەتگوزارییە بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، بەتایبەت لای خوێنەران و ئەوانەی كە بەدوای سەرچاوەی هەرزاندا دەگەڕێن. سەرچاوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|