دیعایەی وێبگەڕی گووگڵ: لەبەر ئەوەی دیعایەکەم پێ خۆشە حەزم کرد بڵاوی بکەمەوە:
ئەڵێن گوایە بە پێی جوڵانەوەکانو تایبەتمەندییەکانی ماتۆڕی گەڕانی بەهێز گووگڵ بەتەمایە وێبگەڕێک دەربکات. بیرۆکەکە لە هەندێک لە جوڵانەوەکانی گووگڵەوە سەرچاوەی گرتووە، لەوانە نووسراوەکانی سەر نێتو چیرۆکێکی ڕۆژنامەی نیو یۆرک پۆست ی ئەمەریکی کە دەڵێت:
کەوا چوار لەوانەی پێشتر لەسەر ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەرەکەی مایکرۆسۆفت ئیشیان کردوە ئێستا لای گووگڵ کاریان پێدراوە، کە خۆی بۆ خۆی نیشانەیەکی گەورەیە!
نیشانەیەکی دیکەش ئەوەیە: ڕۆژی پەرەپێدانی 2004ی مۆزیلاش ڕێوڕەسمەکەی لە پێگەکەی گووگڵدا بوە بۆ خۆی ڕووداوێکی گرنگە لەو ڕووەوە.
پاش سەرکەوتنێکی بەرچاو لە بڵاگەرو هەروەها جی مەیڵیش، چاودێران ئەڵێن جێگای خۆیەتی کەوا کۆمپانیاکە بیر لە بەرنامەیەکی سەر شاشە بکاتەوە بۆ بەکار هێنەران نەک تەنها بەرنامەی نێونێت.
زیاتر بخوێنەوە