نیوەی بەكارهێنەرانی DSL ئاسوودەنین: گەرچی تەكنیكی نوێ ئاسانكاریی زۆر لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت بۆ بەكارهێنەرانی، بەڵام هەڵسوڕان و دامەزراندنی لە ئاڵۆزی و كێشە بەدەر نییە، وەك لە بواری پەیوەندی بە DSL دا بەدی كراوە.
بەكارهێنەرانی
باندی بەرین لە ئەورپادا زۆرن، بەڵام نیوەی ئەم بەكارهێنەرانە ئاسوودەنین بەو خزمەتگوزارییانەی مۆڵەتبەخشەكانیان پێیان دەبەخشێ.
لە بەدواداچوونێكی دامەزراوی
Supportsoft دا كە بەسەر ٣٣١ بەكارهێنەردا لە ٧ وڵاتی جیادا (بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەلچیكا، ئیتالیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا) ئەنجامیانداوە، بەلچیكییەكان باشترین شارەزاییان پەیدا كردووە لەگەڵ بەشی "یارمەتی بەشداربووان"ـی مۆڵەتبەخشەكاندا، ٪١٦ ـی بەشداربووانی نێو بەلچیكییەكاندا دەڵێن هاوكاریی كردنی ئەو بەشێ لەگەڵمان وەك هاوڕێیەكی دڵسۆز وابووە، ٪١٩ـی ئیسپانییەكان وتووێژ لەگەڵ بەشی ناوبراودا بە "گەشت بۆ جەهەنەم" ناودەبەن لەبەر توند و تیژی وەڵامدانەوەیان. جێگای سەرنجە كە دوو لەسەر سێی بەكارهێنەرەكان چاوەڕوانی خزمەتێكی باشتر و ڕێكوپێكتر دەكەن لە مۆڵەتبەخشەكان.
سەرچاوە