پیشانگای Systems 2004: هەموو ساڵێك پیشانگای
Systems (کە یەكێكە لە هەرە بەناوبانگترین پێشانگای IT لە وڵاتی ئەڵماندا)،
زۆر بەرهەم، پرۆژە و كاری تەكنەلۆژیای نوێ دێنێتە بەرچاو، جێی سەرسووڕمان نییە، كە ئەمساڵ یەك
هۆڵی تایبەت كە بە
هۆڵی B2 ناسراوە، تەنها بۆ بواری خۆپاراستن یان بە گشتی پاراستن لە ڤایرۆس،
هێرش و سیخوڕی بە هەموو جۆرەكانییەوە تەرخانكردووه.
شایەنی گووتنە، كە زۆرتر لە ٣٠٠ كۆمپانیای تەكنەلۆژیای زانیاری تایبەت بە بەشی خۆپاراستن،
كار و پرۆژەكانیان لەو هۆڵە پیشان دەدەن و دەوترێت یەكەم جارە بەو جۆرە بایەخ بە بەشی خۆپاراستن بدرێت.
لە ژمێریاریەكی ئەو پێشانگایەدا هاتووه، كە ١٠ قات ڕێژەی بایەخدان بە پاراستن لە چاو جارانی ئەو پێشانگایە
زۆرتر بووە، هەروەها بەشی خۆپاراستن بە ڕێژەی ٢٠% لە چاو پارساڵ جێگەی زۆرتری تەرخان كردووە.
ماوە بگووترێت پیشانگای systems 2004 لە ١٨/١٠ ەوە تا ٢٢/١٠ كارەكانی پیشان دەدات.
سەرچاوە