ئینتەرنێت لە سەربازەكانی ئەمەریكا قەدەغە دەكرێت: هێزی داگیركەری ئەمەریكا لاپەڕەكانی ئینتەرنێت لەسەربازەكانی قەدەغەدەكات لە عێراقدا
لە لێدوانێكدا كە لەسەر وێبلاگی
Eric Umansky بڵاوكراوەتەوە، سەربازەكانی ئەمەریكا لە كردنەوەی چەند لاپەڕەیەكی ئینتەرنێت بەربەست كراون، بەتایبەت ئەو لاپەڕانەی كە باس لە زیان و ژمارەی كوژراوەكانی ڕیزی سوپای ئەمەریكا دەكات.
قسەكەرێكی ناو سوپای ئەمەریكا ڕاستی ئەم لێدوانەی دەرخستووه.
Umansky هەفتەی ڕابردوو ئەم بارەی لا ئاشكرا بووە، پاش ئەوەی سەربازێك لاپەڕەی
icasualties.org بۆ نەكراوەتەوە و لای باس كردووە. لاپەڕەی ناوبراو لە خشتەی جیا جیادا ئاماری كوژراو و زیانەكانی ناو هێزە سەربازییەكان باس دەكات بە گشتی.
پێشتریش باس لە ڕێگرتنی كردنەوەی هەندێ لە لاپەڕەكان كرا پاش ڕوودانی بەندییەكانی ئەبوغرێب، لەوانەش لاپەڕەی CNN و
memoryhole.org كە وێنەی ڕەفتاری سەربازەكانی بڵاوكردەوە. شایەنی باسە لاپەڕەی
CNNی ئەمەریكایی كە ناو و زانیاریی سەربازەكانی كێشەی ئەبوغرێبی تیا بڵاوكراوەتەوە، زۆر بە توندی بەر ئەم شاڵاوە كەوتووە. پێدەچێت هەر لاپەڕەیەكی تریش كە زانیاریی هاوشێوە بدات بەربەست بكرێ لە لایەن كاربەدەستانی ناو سوپای ئەمەریكاوە.
سەرچاوە