مایکرۆسۆفت بیکەرەوه!: لە ژێر فشاری بانگەشە بۆ کۆدی کراوە بە ڕابەرایەتی هۆگرانی open source مایکرۆسۆفتیش خۆی شل کرد کەوا حکومەتو دامەزراوەکان بتوانن دەستکاری کۆدی Office 2003 productivity suite ەکەی بکەن.
لەژێر ڕۆشنایی پلانی ئاسایشی دەوڵەتدا ڕێگا دەدرێت بە دەوڵەتان دەستکاری کۆدی ئۆفیس بکەن. حکومەتی بەریتانی هەر لەڕێوە ناوی نووسیوە تا ئەو کۆدە ببینێت بەپێی گوتراوی مایکرۆسۆفت.
هەنگاوەکە لەپاش ئەو هەموو ساردیو گەرمییە دێت لە نێوان مایکرۆسۆفتو هۆگرانی کۆدی ئازادو هەروەها بۆ کێبڕکێ لەگەڵ Sun Microsystems کەوا یەکێکن لە ڕابەرانی کۆدی کراوە.
حکومەتی بەریتانی بە پێی ئەو پەیوەندییە گەرمو گوڕەی کە لەگەڵ مایکرۆسۆفت هەیەتی توانی ببێتە یەکێک لە یەکەم داواکارانی ئەم هەنگاوە کە بەڕای ئەوان سوودی بەرچاوی دەبێت لە زیاتر چڕ بوونەوە لە پێداویستییەکانی ئۆفیسی 2003.
سەرچاوە