کونێکی تر لە ڕێگای وێنەوە!: لەهەواڵێکدا
بی.بی.سی ئەڵێت بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر (ویندۆز) بۆی هەیە تووشی هێرش ببن لە لایەن هاکەری بەدئامانجەوە بەهۆی ئەو شێوەیەی کە ویندۆز هەندێک لە وێنەکان هەڵئەسوڕێنێت.
پێشتر مایکرۆسۆفت هۆشیاری دابوو کەوا ویندۆز لە مەترسی جددیدا بوو، کونەکە لەو کۆدەدایە کە ویندۆز خۆیو هەندێ لە بەرنامەکانی دیکە فۆرماتی jpeg ی ناسراو لای هەموان نیشان ئەدەن.
هەمان کون لە زیاتر لە 12 بەرنامەی مایکرۆسۆفت دۆزراوەتەوە کە ئـــــــــــــــەمــــــــــــــــــــــــــانە هەنــــــدێــــــــــکیانن:
Windows XP
Windows XP Service Pack 1
Windows Server 2003
Internet Explorer 6 SP1
Office XP SP3
Office 2003
Digital Image Pro 7.0
Digital Image Pro 9
Digital Image Suite 9
Greetings 2002
Picture It! 2002
Picture It! 7.0
Picture It! 9
Producer for PowerPoint
Project 2002 SP1
Project 2003
Visio 2002 SP2
Visio 2003
Visual Studio .NET 2002
Visual Studio .NET 2003
مایکرۆسۆفت وەک هەمیشە خێرا داوای لە بەکارهێنەران کرد کەوا پینەکە دابەزێنن. مایکرۆسۆفت هەروەها ئامرازێکی داناوە کە لەڕێگایەوە ئەتوانی بزانیت بەرنامەیەکت هەیە کەوا مەترسی ئەم کونەی هەبێت یان نا؟
سەرکەوتنێکی ئەم هاککردنە لەوەدایە کەوا ئیمەیڵێکت بۆ دێت کە پاشکۆیەکی وێنەی هەیەو وێنەکەش ژەهراویەو خەڵکیش بێ ئاگا بە یەک کلیک کردن لەسەر وێنەکە بۆی هەیە کۆنترۆڵی تەواوی کۆمپیوتەرەکەیان بدەنە دەست جەنابی هاکەر.
مایکرۆسۆفتیش بۆ ئەم مەبەستە ئەڵێت: بەڵگەی ئەوە نییە کە هیچ کەسێک تا ئێستا تووشی ئەم هێرشە بووبن (کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشه) و ئەڵێت: هەرکەسێک گورزەی 2 (servive pack2) ی دابەزاندبێت هیچ مەترسییەکی لەم ڕووەوە نییە!
هەموو ئەوەمان قەبووڵە کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی وەک مایکرۆسۆفت جێگای خۆیەتی گەر ببێته ئامانجی هەزاران هەزار هێرش بەر، بەڵام خۆ ئەبێت بەرگری تەواویش لە جێگای خۆیدا بێت!