چاپكەر بە هەشت جۆر ڕەنگ: كۆمپانیای كانون
Canon بەنیازە لە پێشانگای "جیهانی وێنەسازی"
Photokina كه لە 28. 9. تاكوو 3. 10ـی ئەم مانگەدا نمایش دەكرێ، چوار جۆر چاپكەری نوێ بخاتە ناو بازاڕەوە.
جۆرێكیان (كە لە وێنەكەدا دیارە) بە ناوی Pixma iP8500 ـه، ئەم چاپكەرە هاوشانی چوار ڕەنگه (ڕەش، سێ ڕەنگە بنچینەییەكه) بەكاربراوەكانی ئامێرەكانی پێشووی كانون، چوار ڕەنگی تریش زیاد كراوە لە قوتوی ڕەنگەكانیدا، ئەوانیش جەرگی كاڵ، پەمەیی كاڵ، سەوز و، سوور. بەم چوار ڕەنگە زیادەیە كانون دەیەوێت چاپكەرەكەی بتوانێت هەموو ڕەنگەكان بە پلەی كاڵ و تۆخ دروست بكات و دیمەنێكی سروشتی لە وێنەكاندا پێكبهێنێت. شایەنی باسە ئەم تەكنیكەی كانون لە چاپكەری i9950 ـدا بەدی دەكرێ كە لاپەڕەی قەبارە A3 چاپ دەكات و، نرخەكەی ٥٢٠ یۆرۆیە. چاپكەری iP8500 لە مانگی داهاتوودا دەچێتە بازاڕەكان و بە نرخی ٤٠٠ یۆرۆ، قەبارەی لاپەڕە چاپكراوەكانیشی A4 ـه.
سەرچاوە