درەنگیشە بەڵام لە دایک بوونت پیرۆز!: هیچ هەستم نەکرد کاتێک ژمارە 6م لە بری o ی دووەمی گووگڵ بینی لەگەڵ میزەڵانەکانی پیتی دووەم وامزانی شتێکە لەوانەی کاتی ئۆڵۆمپیاتەکەی ئەسینا! بەڵام وا تازەم زانی کە لە دایک بوونی 6 ساڵەی گووگڵ حەوتی ئەیلول بووە.
ئەو سایتە بەسوودەی کە ڕۆژانە ملیۆنەها گەڕانی تێدا ئەنجام دەدرێت، لەسەر دەستی 27 و 26 ساڵێک درووست بوو کە هەمووی 3 ساڵ بوو یەکتریان ناسیبوو وە هیچکامیان پرۆفیسۆر یان کوڕی حەمەقەدۆ نەبوون! نە دیموکراتییەکانو نە کۆمارییەکانیش سەنتێکیان نەداوە پێیان تا ئەو تێرا بایتە مێمۆرییەی پێ بکڕن کە یەکەمجار لەسەری کاریان ئەکرد.بگرە لەسەرەتای یەکتر ناسینەوە لەسەر تەنانەت شتی زۆر سادە شەڕە قسەی دوورو درێژیان کردووە.
پێش ئەوەی زیاتر بڵێم پێم خۆشە بڵێم ووشەی گووگڵ لە زاراوەیەکی بیرکارییەوە هاتووە بە مانای یەکێکو 100 سفر لە دوایەوە دانێیت، ڕوونتر چۆن ملیۆن 6 سفری هەیە گووگڵ سەد سفری هەیە! ئەم زاراوەیە لە زانایەکی گەورەی ماتماتیکەوە وەرگیراوە کە بە بڕوای ئەو دوو گەنجەی دامەزرێنەرانی گووگڵ گوایە بتوانن 1و 100 سفری لە دواوە بێت زانیاری بتواننلای خۆیان هەڵگرن .
یەکەم جار لە ژووری ناوخۆییەکەی خۆیانەوە دەستیان پێ کردو بەرنامەی دکتۆراکانیان وەستاند تا سەرکەوتوو بن لە کارەکانیاندا، لە 7/9/1998 یەکەم ڕۆژ بوو ئەو دەرگا کۆنترۆڵەی گەراجەکەی هاوڕێکەیان کە بەشێکی تەلارەکەی بەکرێ پێدابوون بکەنەوەو پاشتر لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بتوانن ڕۆژانە وەڵامی گەڕانی 10،000 خەڵکی بدەنەوە!
ئێستا بوون بەو کۆمپانیا گەورەیەی کە تەنانەت خەڵکی ئینگلیزی ئاسایی لە جیاتی بڵێن بەدووی ئەو شتەدا بگەڕێ لە ئەنتەرنێت ئەڵێن بۆ گووگڵی ناکەی؟ google Kurds you should find them
زیاتر بخوێنەوە